لە وڵاتی پاکستان شەمەندەفەرێک لە لاهۆرەوە دەچوو کراچی لە رێگاکەی دەرچوو.
رووداوەکە لە ناوچەی شاهدارای شاری لاهۆر رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ واگۆنی شەمەندەفەرەکە لە سەر رێگای ئاسنی دەرچوو.
هاوڵاتیانی ناو شەمەندەفەرەکە لە لایەن تیمەکانی فڕیاگوزاری رزگار کران.
بەهۆی رووداوەکە هاتوچۆی نێوان لاهۆر، رەواپندی، نارۆوال و فەیسەلئاباد راگیران.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فەلەستینییە نەخۆش و بریندارەکانی غەززەیی دوای ٨ مانگ توانیان لە دەروازەی رەفەحەوە بچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی.
بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پێشڕەوییەکانی بۆ ناو سوریا و داگیرکردنی ناوچەی پاراستن، بۆ یەکەم جار گروپێکی بەرخۆدان وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند، "ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لەبەردەم وێنەکانی فەرماندەکانی شەهید محەمەد زەیف و ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی نیشانەیەکن بۆ ئەوەی کە ئەندامانی قەسام هەمیشەیین و پەیامی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ بەردەوامبوون لە رێگاکەیان."
لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا لە نێوان دوو خانەوادەی خزمی یەکتر بەهۆی ناکۆکی لەبارەی زەوییەکان شەڕ رووی دا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٦ کەس بریندار بوون کە ٣یان پۆلیس بوون.